|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
كاترین ئه‌شتون: یه‌كیه‌تى ئوروپا كێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌با كاترین ئه‌شتون به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تى ئوروپا رۆژى یه‌كشه‌ممه ١١ى رێبه‌ندان رایگه‌یاند كه هه‌نگاوى دوایی ئه‌م یه‌كیه‌تیه له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران، ناردنیه‌تى بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش. ناوبراو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ "ئیسكاى نیوز" به ده‌ربرِینى نیگه‌رانى له به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران گووتى: حه‌وتووى اربردوو له‌گه‌ڵ هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران قسه‌ى كردوه و هه‌ر دووكمان له‌و باوه‌رِه‌دا بووین كه به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران كێشه‌یێكه و ده‌بێ زیاتر سه‌رنجى بدرێتێ. ئه‌شتون هه‌روه‌ها زیادى كرد كه ئێمه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له ئێران‌دا رووده‌دا نیگه‌رانین. من له‌وه‌ى رژیمى ئێران ئاماده‌ى وتووێژ نیه نیگه‌رانم و ئێستا پێویسته جارێكى دیكه بزانین له‌و باره‌وه ده‌بێ چ هه‌نگاوێك هه‌ڵگرین. سه‌رۆكى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوروپا گووتى: هه‌نگاوى دوایی ئێمه ئه‌وه‌یه كه باسه‌كان ببه‌ینه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. حه‌وتووى رابردوو هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گووتى: ئێستا ده‌بێ له باره‌ى رێگه‌یێك قسه بكه‌ین كه باشترین كاردانه‌وه‌ى ده‌بێ. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||