|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
ئێران زلهێزى راسته‌قینه و تاكه ده‌سه‌لاتدارى ناوچه‌كه!!؟ ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانى رژیمى ئاخوندى گۆبیستى ئه‌وه بووین كه ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كانیان به مه‌دینه‌ى فازله و به‌هه‌شت شوبهاندوه و سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى خۆیان به باشترین جۆرى دیموكراسی له‌سه‌راسه‌رى جیهان و به زلهێز و ده‌سه‌لاتدارى ناوچه‌كه ناو هێناوه. به‌لام روون نییه مه‌به‌ستى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى له‌زلهێز بوون و باشترین دیموكراسی و گه‌وره ده‌سه‌لاتداریی چیه و ئایا نیزامى ئاخوندى به‌راستى باشترین ده‌سه‌لاتدارى به‌هێز و بێ وێنه‌یه؟ حاشاهه‌ڵنه‌گره كه نیزامى ئاخوندى له زۆر مه‌یدان و بوار پله‌كانى یه‌كه‌مى له‌چاو ولاتانى جیهانى هێناوه، به‌لام ئایا ئه‌و پله‌یه‌ى كه هێناونى ئێرانى كردووه به زلهێز؟ له‌و راپۆرته‌ى خواره‌وه وه‌لامى ئه‌و پرسیارانه ده‌درێته. ئێران پله‌ى سێهه‌مى مه‌ترسیدارترین وه‌لات بۆ وێیلاك نووسان: Threatened voices كه رێكخراوێكى پێكهاتوو له ژماره‌یێك وێبلاگ نووس كه پارێزه‌رى ئازادى بیروران له‌وماوه‌ى رابردوو نه‌قشه‌ێكى بلاوكرده‌وه كه ژماره‌ى ئه‌و وێبلاگانه‌ى كه له‌ساڵى ٢٠٠٠وه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌ت هه‌رِه‌شه‌یان لێكراوه و گیراو و بێسه‌روشوێن و كوژراون، هاتووه. له‌و ئاماره‌دا ئێران به رێكۆردىسه‌ركوتى ٢٣ كه‌س پله‌ى سێهه‌م و پێش ئێران وه‌لاتى چین و میسر به رێكۆردى ٢٣ و ٢٩ یه‌كه‌م و دووهه‌من. خۆكوژى ژنان له‌ئێران: پله‌ى سێهه‌مى جیهان: ئێران سێهه‌مین وه‌لاتى جیهانه كه سه‌رژمێرى خۆكوژى ژنان تێیدا به‌ره‌وسه‌ر چووه و ته‌نانه‌ت له خۆكوژى پیاوانیش زیاتره. پله‌كانى یه‌كه‌م و دووهه‌م له‌و باره دا وه‌لاتانى چین و هێندوستانن. لێكۆڵینه‌وه‌ێك كه له‌ساڵى ١٣٨٣ له‌نێو ٤٥٠ هه‌زار خوێندكار به‌رێوه‌چووه، ده‌رى ده‌خا كه ١٠ له‌سه‌دى كوران و ٧ له‌سه‌دى كچان هه‌وڵى خۆكوژیان داوه. ئامارى خۆكوژى له‌نێو خوێندكارانیش به‌ره‌وسه‌ر چووه. ئێران پله‌ى دووهه‌مى جیهان له‌بوارى ئیعدام دا: رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو لانى كه‌م ٢٤ كه‌س له‌هه‌ر حه‌وتوویێك دا ئێعدام و زیاتر له ٦٤ كه‌س مه‌حكووم به ئیعدام كراون و ئێران به ٣١٧ ئێعدامى كه له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ دا به‌رێوه‌بردوه و پله‌ى دووهه‌مى هه‌یه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ئه‌و راپۆرته ساڵى پێشوو سه‌رژمێرى ئیعدام له‌ئێران ١١٧ كه‌س بووه به‌لام ئه‌مساڵ بۆ ٣١٧ كه‌س زیادى كردووه. به‌پێى ئامارى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو ١٢٥٢ كه‌س له ٢٤ وه‌لاتى جیهان ئیعدام كراون و ٣٣٤٧ كه‌سیش له ٥١ وه‌لات مه‌حكووم به ئیعدام بوونه، له‌كاتێك دا ٢٧٥٠٠ كه‌س چاوه‌رِێی به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدامن. له‌دواى چین و ئێران، عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى به ١٤٣ ئیعدام، پاكستان به ١٣٥ و ئه‌مریكا به ٤٢ ئیعدام رێكۆرددارانى به‌رێوه‌بردنى ئێعدامن له‌جیهان دان، ئه‌و ٥ وه‌لاته سه‌رجه‌م ٨٨ له‌سه‌دى ئێعدامه‌كانى جیهانیان تایبه‌ت داوه به خۆیان. ئێران پله‌ى یه‌كه‌م له‌ئامارى هه‌لاتنى مێشكه‌كان: به پێى راپۆرتى نوێى سندووقى نێوده‌وڵه‌تى دراو، له سه‌رژمێرى راده‌ى كۆچى نوخبه‌كان له نێو ٩١ وه‌لاتى له‌حاڵى گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌شه‌نه‌كردوو، سالانه له‌وه‌لاتى ئێران ١٨٠ هه‌زار كه‌سى خوێنده‌وار بۆ ژیان و بارودۆخى كارى باشتر ئه‌و وه‌لاته به جێ ده‌هێڵن. ئه‌و سندووقه نێوده‌وڵه‌تیه له‌راپۆرته‌كه‌ى دا ده‌ڵێ، ژماره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ١٨٠ هه‌زار نوخبه‌ى خوێنده‌وار له‌ئێران، به ماناى ئه‌وه‌یه سالانه ٥٠ ملیارد دولار دراوى ئه‌رز له‌وه‌لات ده‌چێته ده‌ر. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه ئێستا زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار موهه‌ندیس و دوكتورى ئێرانى و زیاتر له ١٧٠ هه‌زار ئێرانى خوێنده‌وار به پله‌ى خوێندنى به‌رز له ئه‌مریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به پێى ئامارى ره‌سمى ئیداره‌ى پاسپۆرت، له‌ساڵى ٨٧ رۆژانه ٢ تا ٣ كه‌س به به‌ڵگه‌ى دوكتورا، ١٥ كه‌س به به‌ڵگه‌ى كارشناسی به‌رز و سه‌دان كه‌سیش به به‌ڵگه‌ى كارناسی ئه‌و وه‌لاته به جێ ده‌هێڵن. ده‌بێ سه‌رنج بدرێ كه كۆچ كردنى خوێنده‌واره به‌رزه‌كان له‌وه‌لات به ماناى به فیرۆ دانى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى وه‌لات و كردنى كۆمه‌ڵگا به مه‌یدانێك بۆ بارهێنانى هێزى مرۆیی كارامه و پسپۆر بۆ وه‌لاتانى گه‌شه‌سه‌ندووى جیهان. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه زیانى ٥٠ ملیارد دولارى هه‌لاتنى مێشكه‌كان له‌ئێران به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت كه به زیانێكى قورسی مالى و ئابوورى دێته ئه‌ژمار. هه‌ل و مه‌رجى ئازادى راگه‌یاندن له‌ئێران: رێكخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور رایگه‌یاند، پله‌ى ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى بۆ ئازادى راگه‌یاندن له‌نێو ١٧٥ وه‌لاتى جیهان به ٧ پله هاتنه‌خوار به پله‌ى ١٧٢ گه‌یشتووه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا ٣ وه‌لات له هه‌ل و مه‌رجێكى خه‌راپتر له‌ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى ئازادى راگه‌یاندن له ساڵى ٢٠٠٩ . به پێى راپۆرتى ئه‌و رێكخراوه، هێرشی رژیمى ئاخوندى دژى رۆژنامه‌وانان له ناره‌زایه‌تیه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى له هاتنه خوارى پله‌ى ئێران له ئازادى راگه‌یاندن ده‌ورى ئه‌ساسی بووه. پله‌ى ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى ئازادى راگه‌یاندن له‌ساڵى ٢٠٠٨، ١٦٦ بووه و ساڵى ٢٠٠٩ ئه‌و پله‌یه بۆ ١٧٢ دابه‌زیوه و ته‌نیا وه‌لاتانى توركه‌مه‌نستان، كوره‌ى باكوور و ئێریتره له پله‌ى خوارتر له‌ئێرانن. پله‌ى ١٦٨ ى ئێران له‌بوراى گه‌نده‌ڵى ده‌وڵه‌تى) به پێى نوێترین راپۆرتى رێكخراوى شه‌قاقیه‌تى نێوه‌ده‌وڵه‌تى، ئێران له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌وڵه‌تى له‌نێوان ١٨٠ وه‌لاتى جیهان له‌پله‌ى ١٦٨ جێى گرتووه. ئه‌و راپۆرته به هه‌ڵسه‌نگاندنى راده‌ى گه‌نده‌ڵى، وه‌لاخستن (اختلاس)، به‌رتێل خۆرى، كرین و فرۆشتنى پۆسته حكوومیه‌كان و به‌رتێل وه‌رگرتنى ده‌زگاى قه‌زایی له‌نێو لێپرسراوانى ده‌وڵه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارانى وه‌لاتان بلاوده‌كرێته‌وه. له‌و راپۆرته دا ئێران به پله‌ى ١٦٨ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى وه‌ك (بروندى،گینه، هائیتى و توركه‌مه‌نستان) هاوبه‌شه. به‌و پێیه ته‌نیا ٧ وه‌لات حاستى گه‌نده‌ڵیان له‌ئێران خه‌راپتره. له‌راپۆرتى ساڵى ٢٠٠٩ى ئه‌و رێكخراوه، نیوزله‌ند به هۆى به‌ربه‌ركانێى هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى ئیدارى له‌پله‌ى یه‌كه‌م و سوماڵیش وه‌ك گه‌نده‌ڵترین وه‌لات له‌پله‌ى ١٨٠ جێى گرتووه. ئێران له‌بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی به پێى راپۆرتى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی ساڵى ٢٠٠٩ى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان، رژیمى ئاخوندى كه ساڵى رابردوو له‌بارى پێوانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی(HDI) له‌نێو ١٨٢ وه‌لاتى جیهان له پله‌ى ٨٧ دابوو، له‌راپۆرتى ئه‌مساڵ به پله‌یێك هاتنه‌خۆار له‌پله‌ى ٨٨ى جیهان جێى گرتووه كه ده‌رخه‌رى دابه‌زینى پله‌ى ئێران له‌بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆییه. پێوانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى مرۆیی به پێى پێوانه گه‌لێك وه‌ك هیوا به ژیان، چۆنیه‌تى نیزامى فیركردن و بارهێنان، داهاتى راسته‌قینه و سه‌رانه‌ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یی حیساب ده‌كرێ. پاسپۆرتى ئێرانى له‌خواره‌وه‌ى خشته‌ى جیهانى ئیعتبار: ئه‌مرۆكه به‌ربه‌ستى ویزا رِه‌وڵێكى گرینگى له كونترۆڵ كردنى سه‌فه‌رى دانیشتووانى خاریجى له نێو وه‌لاتان دا هه‌یه. هه‌ل و مه‌رجى دانى ویزا ده‌رخه‌رى پێوه‌ندى نێوان وه‌لاتانه و پێوه‌ندى و هه‌ل و مه‌رجى وه‌لاتێك له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نیشان ده‌دا. به پێى راپۆرته‌كان ئاكامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ناوه‌ندێكى باوه‌رپێكراوى لێكۆڵینه‌وه‌یی له سوئیس ده‌رى ده‌خات كه ئێرانیه‌كان به بێ وه‌رگرتنى ویزا ده‌توانن ته‌نیا بۆ ٢٥ وه‌لاتى جیهان سه‌فه‌ر بكه‌ن كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێران سه‌رتر له عێراق و ئه‌فغانستان له له‌دواترین پله‌ى خشته‌ى جیهانى جێى گرتووه. به پێى پله‌به‌ندى دامه‌زراوه‌ى هادلى ، هاولاتیانى دانمارك، فینلاند، ئیرله‌ند و پورته‌قال خاوه‌ن زۆرترین ئازادى سه‌فه‌رن به شێوه‌یێك كه ده‌توانن دانماركیه‌كان ئازادانه سه‌فه‌ر بۆ ١٥٧ وه‌لات بكه‌ن و فینلاندییه‌كان و ئیرله‌ندى و پورته‌قالیه‌كان بۆ ١٥٦ وه‌لات ده‌توانن سه‌فه‌ر بكه‌ن. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان، عێراق، ئێران، پاكستان و كوره‌ى باكوور له ریزى كۆتایی ئه‌و پله‌به‌ندییه‌دان. پله‌ى جیهانى ئێران له بوارى نرخى هه‌لاوسان: پله‌ى ئێران سه‌باره‌ت به نرخى هه‌لاوسانى ئابوورى له‌ساڵى ٢٠٠٨ زایینى له‌نێو ٢٢٥ وه‌لات، ٢١٩ بووه. به پێى راپۆرتى رێكخراوى زانیاریی ناوه‌ندى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پله‌به‌ندى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به نرخى هه‌ولاوسانى ره‌سمى راگه‌ێندراوه، له‌ساڵى رابردووى زایینى له‌نێو ٢٢٤ وه‌لات یا ده‌وڵه‌ت له‌و ریزبه‌ندییه جیهانیه، نرخى هه‌لاوسان له‌ئێران به ١٧,٠ له‌سه‌د (دیاره ئامارى وردتر زیاتر له‌و راده‌یه ده‌رده‌خات) له‌ریزى ٢١٩ ى جیهان دایه و ته‌نیا ٦ وه‌لات زیمبابوێ، برمه، وێنزۆێلا، گینه، عێراق و كۆنگۆ نرخى هه‌لاوسانى ئابووریان له‌وه‌لاتى ئێران زیاتره. به هۆى ئاسه‌واره خه‌راپه‌كانى هه‌لاوسان له كه‌م كردنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دانان، نه‌بوونى دانه‌مه‌زراویی ئابووریی و زیاتر بوونى نێوانى چین و توێژه‌كان و هه‌ژارى، وه‌لاتانى جیهانى سێهه‌مى له‌ده‌یه‌ى ١٩٩٠ خسته جووڵه‌وه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخى هه‌لاوسانى ئابوورییان و وه‌لاتانى توركیه و برێزیل كه كاتێك هێماى هه‌لاوسانى قورس بوون به كونترۆڵ كردنى هه‌لاوسان، دامه‌زراویی پێویستیان به به‌رنامه‌دارێژى و سه‌رمایه‌دانان به مه‌به‌ستى دروست كردنى ده‌رفه‌تى كار له‌وه‌لاته‌كانیان ره‌خساندووه. ئێران له‌بوارى سه‌رنج راكێشى جیهانیدا: له‌نوێترین به‌راوردى واحیدى زانیارى: له‌خشته‌ى نوێى واحیدى زانیارى ئێكۆنۆمیست، سه‌رنج راكێشه‌رى بازرگانى ٨٢ وه‌لاتى جیهان كه بۆ ساڵه‌كانى ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ به‌راورد كراوه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به پێى ٩١ پێوانه‌ى ورد و درشتى ئابوورى و بازرگانى له‌هه‌ر وه‌لاتێك ئاماده كراوه. له‌راپۆرتى نوێى ئێكۆنۆمیست سه‌باره‌ت به سه‌ره‌نج راكێش بوونى تیجاره‌تى وه‌لاتانى جیهان ، ئێران له‌نێوان ئه‌و ٨٢ وه‌لاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه له‌پله‌ى ٨٠ جێى گرتووه. ٥ وه‌لاتى سه‌رووى ئه‌و خشته‌یه بریتین له: دانیمارك، فینله‌ند، سه‌نگاپوور، كانادا و سوئیس. ته‌نانه‌ت وه‌لاتانى پاكستان، كۆمارى ئازه‌ربایجان، به‌نگلادش، نیجریه و كینیا له‌سه‌رووى ئێرانن. به‌شی ژنان له‌به‌رێوه‌به‌رێتى و قانوون دانان: به پێى دوایین سه‌رژمێرییه‌كانى بلاوكراوه له‌لایه‌ن رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان، به‌شى ژنانى ئێرانى له به‌رێوه‌به‌رێتى و قانوون دانانى وه‌لات ١٦ له‌سه‌د راگه‌یه‌ندراوه. له‌كاتێكدا كه له‌وه‌لاتى فیلیپین ٥٨ له‌سه‌د و ئانگولا ٥٢ له‌سه‌ده. به‌م شێوه‌یه پله‌ى ئێران له‌نێو ١٢٠ وه‌لاتى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كرا‌و، له‌پله‌ى ١٠١ دیارى كراوه. له‌ئێران ژنان ناتوانن باڵوێز، قازى، دادستان، وه‌زیر و سه‌رۆك كۆمارى بگرنه ئه‌ستۆ. ئێران له‌بوارى كار و كاسبى له‌جیهان دا: جێگرى وه‌زیرى ئابوورى ئێران به ئیشاره به پێویستى باشتر كردنى هه‌لى كار و كاسبى له‌وه‌لات دا ووتى: بۆ راكێشانى سه‌رمایه ده‌بێ هه‌ل و مه‌رج بۆ كار و كاسبى باش بكرێت، له‌كاتێكدا ئێستا پله‌ى ١٤٤ مان له‌و بواره دا هه‌یه. سه‌رۆكى رێكخراوى سه‌رمایه‌دانانیش گووتى: له‌كاتێكدا كه ئێمه له‌بوارى كار و كاسبى له پله‌ى ١٤٤ى وه‌لاتانى جیهان داین، چۆن ده‌توانین ، كه‌سه‌كان هان بده‌ین كه بێنه ناو مه‌یدانى سه‌رمایه‌دانان. ناوبراو ووتى: به‌شی زۆرى سه‌رمایه‌ى وه‌لاتانی وه‌ك چین له‌بوارى ژێربینایی دروست ده‌بێ، به‌لام ته‌نانه‌ت یه‌ك دولاریشمان له‌وبواره‌دا نه‌مانتوانیوه بۆ خۆمان راكێشین كه ئه‌وه ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسه. ئێران له‌بوارى ئازادى مێدیا و بلاوكراوه‌دا: پله‌ى ئێران له‌ئازادى مێدیا و بلاوكراوه‌كان دا ته‌نیا پله‌یێك له ئیریتره، كوره‌ى باكوور و توركه‌مه‌نستان سه‌رتره. كویت، ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بی و لوبنان له‌سه‌رووى ئێران له پله‌ى ٩٣ جێیان گرتووه و ئێران له‌نێو ١٧٦ وه‌لاتى جیهان له‌پله‌ى ١٧٢ جێى گرتووه. ریاڵى ئێران پووڵى بێ نرخى جیهان: له‌نوێترین به‌راوه‌رده‌كان له نرخى یه‌كه‌ى (واحید) پووڵى وه‌لاتانى جیاجیاى جیهان له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریكا، ریاڵى ئێران ته‌نیا له پووڵى سائووتام و ویێتنام به نرختره. به‌و شَوه‌ییه ریاڵى ئێران له‌ماوه‌ى ٥ ساڵ دا بۆته سێهه‌مین پووڵى بێ نرخى جیهان له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریكا. ئه‌و له‌كاتێكدایه كه دولارى زیمبابوێ كه له‌ماوه‌ى سالانى پێشوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانى هه‌لاوسان سه‌خت به‌ره‌وروو بوو هه‌نووكه پووڵى وه‌لاته‌كه‌ى به‌نرختر له‌پووڵى ئێرانه له‌به‌رانبه‌ر دولارى ئه‌مریكا. جێگه‌ى باسه كه راگرتنى نرخى پووڵى نه‌ته‌وه‌یی گرینگ‌ترین ئه‌ركى بانگى مه‌ركه‌زییه. دیاره ئه‌و راپۆرته به‌شێكى كه‌م له هه‌زاران به‌لا و ده‌رد و مه‌ینه‌تى وه‌لاتى ئێرانى ژێر سێبه‌رى ده‌سه‌لاتى ئاخوندانى تێدا ده‌ركه‌وتووه.ئه‌و زانیاریانه هه‌موو له‌لایه‌ن كه‌سانى لێكۆڵه‌رى سه‌ربه‌خۆى بێ لایه‌نه‌وه ئاماده‌كراوه و له‌بلاوكردنه‌وه‌ى داتا و سه‌رژمێرییه‌كان جگه له پێش كه‌ش كردنى راستى بارودۆخى وه‌لاتانى جیهان هیچ بوارێكى سیاسی كاریگه‌رى نه‌بووه و ده‌رهێنانى ئه‌و ئاكامانه به ته‌واوى پسپۆرانه بووه. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||