|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
دیمانه‌ى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تى كورد، له‌كوردستانى ئێران له دیمانه‌یێكدا به‌رێز شیلان محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تان له سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى رژیمى ئاخوندى و به‌تایبه‌ت ئافره‌تى كورد له‌كوردستانى ئێران و ده‌ورى ئافره‌تان له‌خه‌بات دژى جیاوازى و ئه‌و سته‌مانه‌ى كه له‌نیزامى ئاخوندى دا له‌گه‌ڵى به‌ره‌وروون و ئاسۆى خه‌باته‌كه‌یان لێدوانى دا. ئه‌و ووتووێژه كه له لایه‌ن به‌ریز، ئه‌حمه‌د سه‌فا سازدرابوو له ژماره‌ى ٤٣٥ى رۆژنامه‌ى مێدیا لاپه‌ره‌ى ٤ بلاوكرایه‌وه، كه ئه‌وه ده‌قى دیمانه‌كه‌یه: شیلان محه‌ممه‌دى سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژنان له كوردستانى ئێران‌دا، گووتى: مێژووى به‌رنگاربوونه‌وه و هه‌ستى مافخوازى له‌نێو ژنى كورد ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵیانى رابردوو هه‌رچه‌ند له‌وراده به‌رفراوان و گشتگیره دانه‌بووه به‌لام مافخوازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نابه‌رابه‌رى و ناعه‌داڵه‌تیه‌كان ... شتێكى نوێ نییه له‌نێو چینى ژنانى كورد و به جۆرها دژكرده‌وه هه‌رچه‌ند نه‌شیاویش بووبێ وه‌كوو دیارده‌ى (خۆكوشتن) په‌یامى ئازادی ویستى و یه‌كسانیخوازى و بێزارى له سته‌م و ناعه‌داڵه‌تى ده‌ربریوه. گووتیشى، ئافره‌تى كورد له‌كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ده‌یان كۆت و به‌ند به‌ره‌وروویه و ئه‌و دۆخه بۆته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌یان دیارده‌ى نه‌شیاو و ناله‌بارى دیكه كه كاریگه‌رى زۆر خه‌راپ له‌شوێن خۆیان به جێ ده‌هێڵن. ئافره‌تانى ئێران و كوردستان به هاتنه سه‌ر كارى رژیمى نائیسلامى ئاخوندى له‌ساڵى ١٣٥٧ له‌گه‌ڵ زه‌ربه‌یێكى قورس به‌ره‌وروو بوون و ئه‌مجار ته‌واوى نایه‌كسانى و سته‌مه‌كان دژى ژن، بوون به‌یاسا و پشتیوانى ده‌سه‌لات و قانونى وه‌لاتیشى هاته پاڵ و هه‌ل و مه‌رج ئه‌وه‌نده‌ى تر له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌رته‌سك تر كرایه‌وه و به‌كرده‌وه ئافره‌تیان كرد به ئامراز و كه‌ل و په‌ل بۆ پیاو و رێگه‌كانى هه‌ناسه‌كێشانیان لێ به‌ربه‌ست كردن. به‌لام ئافره‌تانى ئێران و كوردستان هه‌رگیز بژارده‌ى ده‌سته‌وه‌ستانى و كۆڵدانیان نه‌گرتۆته پێش و به پێچه‌وانه‌وه خه‌راپتر بوونى بارودۆخى ژنان له‌ئێران به گشتى ئافره‌تانى به‌ره‌و رادیكال تر كردنى خه‌بات و به‌رنگاربوونه‌وه هانداوه و ئه‌مرۆ حاشاهه‌لنه‌گره حزورى به‌ربلاوى ژنان به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر له‌مه‌یدانى خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌به‌رانبه‌ر داب و نه‌ریت و كه‌له‌پور و یاسا ناعه‌داله‌تیه داسه‌پاوكان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ. هه‌ر له‌كوردستان به‌جۆرها شێوه‌ى وه‌ك رێكخستنى كه‌مپه‌ین و پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌ن و شوراى داكۆكیكار له ئافره‌تان و هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌وسه‌ر بردنى راده‌ى خوینده‌وارى و پێگه‌یشتن و هتد.. شاهیدى ئاماده‌یی ئافره‌تان له‌مه‌یدانى خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به یاسا و داب و نه‌ریتى دژى ژنین. ناوبراو زیادى كرد، هه‌رچه‌ند تا گه‌یشتن به ئامانجى سه‌ره‌كى كه سرِینه‌وه‌ى هه‌رجۆره داب و نه‌ریت و قانوونێكى چه‌وسێنه‌ر و ناعادیلانه‌یه رێگه‌یێكى زۆر له‌پێشه و پرۆسه‌یێكى درێژماوه‌ى فه‌رهه‌نگى پێویسته، به‌لام بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجى جیهانى و ناوخۆیی بۆ ئافره‌تان له‌باره و ئه‌مرۆ بیروراى گشتى لاگیرى نه‌هێشتنى هه‌رجۆره سته‌مێكى جینسیه‌تى له‌سه‌راسه‌رى جیهانه ئه‌گه‌ر به یه‌كێتى و ئیراده‌ى قایمه‌وه ئافره‌تى كورد چالاكتر له‌رابردوو بێته مه‌یدان و بانگى ئازادیخوازى و به‌رابه‌رى به‌رزكاته‌وه، بێ گومان به مافه‌كانیان شاد ده‌بن و ده‌توانن ئه‌و شوێن و پێگه‌یه‌ى كه شیاویانه له‌كۆمه‌ڵگا دا وه‌ده‌ست بێنن. شیلان محه‌ممه‌دى هه‌روه‌ها گووتى: نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ هه‌تا رژیمى دیكتاتۆر و بێ به‌زه‌یی ئاخوندى له‌ئێران ده‌سه‌لاتدار بێ، نه‌ته‌نیا ژنان به‌ڵكو باقى چین و توێژه‌كانى پێكهێنه‌رى ئێران به مافه‌كانیان ناگه‌ن. هه‌ربۆیه ئافره‌تان له‌كوردستان له قۆناغى یه‌كه‌م ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن وێراى پیاوان له خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان دا به‌شدارى بكه‌ین و بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى دیموكراتیك و پارلمانى كه هه‌موو چین و توێژه‌كان مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێ هه‌وڵ بده‌ین. ئێمه له‌كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و خه‌باته به‌رینه بۆ ئازادى و به‌خته‌وه‌رى مرۆڤه‌كان له‌رێگه‌ى چالاكى و هه‌ڵسوورانى جۆراوجۆر بۆ گه‌یشتن و شادبوونى ئافره‌تانى كورد له‌كوردستانى ئێران به سه‌رجه‌م مافه پێخۆست كراوه‌كانیان به پێى توانا تێ بكۆشین. بیوگرافى: شیلان محمدى له‌دایك بووى ساڵى ١٣٦٧ى كۆچى خۆرى خه‌ڵكى شارى بۆكان، سه‌ره‌تاى كارى سیاسی له‌كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات دابووه له‌دواى ماوه‌ێك له ئۆرگانى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات هه‌ڵسوورانى بووه. له‌كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات هه‌ڵبژێردراوه. ئێستاش له به‌شی ئینگلیسى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كۆلیژى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌خوێنێ. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||