|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
" جامى جیهانى فوتباڵ" رۆژى هه‌ینى ٢١ى جۆزه‌ردان، یارییه‌كانى جامى جیهانى فوتباڵ جامى (١٩) نوزده‌هه‌م له ئه‌فریقاى باشوور به ئاهه‌نگێكى به شكۆ و كه‌م وێنه له مه‌یدانى فوتباڵى سه‌ره‌كى له شارى ژۆهانسبورگى پێته‌ختى وولاتى ئه‌فه‌ریقاى باشوور ده‌ستى پێ كرد. له یارى یه‌كه‌مدا كه له نیوان، تیمى فوتبالى ئه‌فریقا و تیمى فوتباڵى مكزیك ده‌ستى پێ كرد و ژماره‌ییكى به‌رچاو له خه‌ڵك ئاماده بوون، به به‌رانبه‌ر بوونى، یه‌ك گوڵ به یه‌ك گوڵ بۆ هه‌ر دوولا كوتایى پێ هات. له جامى جیهانى فوتباڵى ئه‌م ده‌وره‌یه‌٣٢تیم به‌شدارن كه به سه‌ر ٨ ده‌سته‌دا دابه‌ش بوون و هه‌ر ده‌سته‌یێك چوار تیم ... له خۆده‌گرێ. بێ گۆمان وه‌رزش به تێكراو فوتباڵ به تایبه‌ت لایه‌نگرێكى زورى هه‌یه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه‌رزش و پێراگه‌یشتن به وه‌رزشكاران بۆته یه‌كیك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتداران. ئاشكرایه له ئێستادا، وه‌رزش جیاناكرێته‌وه له ئه‌رك و كارى ده‌سه‌لات و بۆته ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى و به‌رچاو له سیاسه‌تدا. ئه‌گه‌ر ئابوورى، وكاروبارى كۆمه‌لایه‌تى و به‌رێوه‌به‌ریى، به‌شێكى سه‌ره‌كى له كار و زانستى سیاسه‌تن، بى گومان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، پێشكه‌وتنى وه‌رزشى و به‌تایبه‌ت فوتباڵ له‌گه‌ڵ" مه‌عریفه" زانست و پێشه‌سازى له بنه‌ماكانى سیاسه‌ت وئه‌ركى به‌ریوه به‌رییه و هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتیك بایه‌خ به وه‌رزش نه‌دا، بیگومان به حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتى سه‌ركه‌توو ناژمێردرێ. جیاوازا له‌و راستیانه وه‌رزش گرینگى زۆرى بۆ بارى ئابوورى هه‌یه و هه‌ر وولاتیك له پێش بردن و گه‌شه‌سه‌ندنى وه‌رزش دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، هۆیێكى گرینگى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى له ده‌ست داوه. وولاتیكى وه‌ك برێزیل كه وه‌رزش به تیكرا و فوتباڵ به تایبه‌ت گه‌شه‌ى به‌رچاوى تیدا كردوه، له بارى ئابووریشه‌وه كه‌ڵكى زۆرى له وه‌رزش پێ گه‌یشتوه. دیاره ئه‌گه‌ر وولاتێك میواندارى هه‌ر بۆنه و كێبه‌ركێیه‌كى وه‌رزش بكا به سه‌دان ملوێن دۆلار قازانجى ده‌ست ده‌كه‌وێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و قازانجه ئابووریانه له‌درێژماوه به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌ر له به‌ر ئه‌وهۆیانه‌شه كه زۆربه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى جیهان، ناچارن گرینگى به وه‌رزش بده‌ن و ده‌بێ زۆر به باشی له هه‌ستى كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر وه‌رزش و فوتباڵ بگه‌ن. بیگومان نۆزده‌یه‌مین جامى جیهانى فوتباڵ گرینكى زیاترى هه‌یه له ١٨جامه جیهانیه‌كه‌ى پێشوو ، چونكه له ئیستادا شاهیدى پێش كه‌وتنى زیاترى كۆمه‌ڵگاكان و به‌ره‌وسه‌رچوونى ووشیارى زیاترى كۆمه‌ڵگاى مروڤایه‌تین. له‌جامى جیهانى یه‌ك مانگ به‌شێكى زۆرى دانیشتوانى جیهان گرینگى به كێبه‌ركێكانى فوتباڵ ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت له‌وماوه‌دا ژماره‌یه‌كى زور له كارمه‌ند و به‌ریۆه‌به‌ركان، وه‌ك پێویست گرینگى به كاره‌كانیان ناده‌ن. هه‌روها زۆرجار به هۆى خۆشه‌ویستى بۆ یه‌كێك له تیمه‌كانى فوتباڵ، كاره‌ساتى گه‌وره ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت زور جار كه‌سانێك به دواى دۆرِانى تیمه‌كه‌یان خوَیان كوشتووه، كه هیوادارین له جامى جیهانى ٢٠١٠ شاهیدى روداوى ناخۆش نه‌بین. له كۆتاییدا ده‌ڵێن جامى جیهانى فوتباڵ روداوێكى گرینگى وه‌رزشیه و هه‌روه‌ها روداوێكى گرینگیشه بۆ ئه‌وحكومه‌ت و وولاتانه‌ى تیمه‌كانیان به‌شدارى جامى تێدا داكه‌ن. به‌و هیوایه‌ى هه‌موو وه‌رزش دۆستیكى كورد تام و چیژ له جامى جیهانى ٢٠١٠وه‌رگرێ. نووسه‌ر: هه‌ڵۆ ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||