|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
یادێكى كورت له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان به‌ره به‌ره گژ و گیا‌و ده‌غڵ و دان له پێ ده‌شته‌كان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌رِان و ئیتر وورده وورده گه‌رما جێگه هه‌واى خۆش و فێنكى به‌هارى ده‌گرته‌وه، گوڵ و سه‌وزایى زه‌نوێریى و جوانیان كه‌متر ده‌بوو. جوتیاره‌كانیش وورده وورده خۆیان ئاماده ده‌كرد و كه‌ل و په‌لى دروێنه‌یان بۆ وه‌رزێكى نوێى دروێنه ئاماده ده‌كرد و داس و ماڵه‌غانیان تیژ و ده‌مه زه‌رد ده‌كرده‌وه. قسه له‌وه بوو كه چۆن به هه‌ره‌وه‌ز و كۆمه‌گ شان بده‌نه به‌ر وه‌رزێكى دیكه له دروێنه و گێره و خه‌رمان سور كردن. به‌رِاستى ئه‌و رۆژ و ساتانه‌ش ئه‌گه‌رچى ماندوو بوونى زۆرى بۆ وه‌رزێرِ هه‌یه، به‌لام خۆشى و چێژێكى تایبه‌تیشى هه‌یه. چوونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ڵگرتنى به‌رى ره‌نجى ساڵێكیان، ئه‌و چێژ و تامه‌شى هه‌یه كه ... هه‌موویان رۆژانى هه‌ره‌وه‌زو و كار به دڵى ئاوه‌ڵه و بێ كینه‌و به قسه‌ى خۆش ده‌به‌نه سه‌ر، له دوایى دا دڵ خۆشن چوونكه به‌رهه‌مى ساڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و هه‌ناسه‌یێكى ئاسووده‌یى هه‌ڵده‌كێشن. به‌ڵێ له‌و وه‌رزه و له مانگى جوزه‌رداندا، پێشمه‌رگه، دڵدار و ئه‌ویندارى نیشتمان، هه‌ڵۆى به‌رزه فرِ و تیژ باڵ، به هه‌ست كردن به‌وه‌ى كه ده‌بێ نیشتمان و گه‌لى كورد له‌ده‌ست دژمنى چاو چنۆك بپارێزێ و پشتیوانی گه‌ل بێ و تێ بكۆشێ كه ئازادى و رِزگارى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكا، گیان به‌خت ده‌كا و خۆ له ده‌ورى نیشتمان و دانیشتوانى ده‌گێرِێ. پێشمه‌رگه ئه‌و قاره‌مان و پارێزه‌ره‌ى نیشتمانه، هه‌وڵ ده‌دا گه‌ل و نیشتمان له ئافه‌ت و پیس و پۆخڵى بپارێزێ و نه‌هێڵێ گیاكه‌ڵه‌ى داگیركه‌ر و مڵه‌ى ده‌سه‌لاتى غه‌ددار له ریشه‌ى ده‌ربێنن. قاره‌مانانى دڵ پرِ له باوه‌رِ به ئازادى، شۆرِشگێرِ و لێبرِاو، دڵخۆشیان ئه‌وه‌یه له رِێگه‌ى ئازادى نیشتماندا گیانیان فیدا ده‌كه‌ن. روو سوورن چوونكه وه‌ك موجاهیدى رِێگه‌ى خودا ته‌واوى به‌رپرسایه‌تى و ئه‌ركیان به‌جێ گه‌یاندوه، روو به‌رووى سه‌ختترین و حه‌سته‌مترین هه‌ل و مه‌رجه‌كان بوونه‌وه، له گیانى شیرین و له ژیان و ماڵیان ده‌گوزه‌رێن، رِێگه‌ى هات و نه‌هات ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیشتمان و گه‌ل بپارێزن و ئاسۆیان له‌به‌ر ده‌م رووناك بكه‌ن. بێ شك شه‌هیدان و قاره‌مانانى رِێگه‌ى ئازادى له رِێبازى پیرۆز و پرِ له سه‌روه‌رى سازمانى خه‌بات، پێشرِه‌وان و ئالا هه‌ڵگرانى رِێگه‌ى ئازادى و نیشتمانپه‌روه‌رین، هه‌ركام له شه‌هیدانى رِێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یین و ده‌ورى به‌رچاو و له‌بیر نه‌كراویان له فیداكارى و له‌خۆ بووردویى هه‌یه. شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌دان، ئه‌و قاره‌مان و رۆح شاد و له‌بیر نه‌كراوانه‌ى رِێگه‌ى ئازادین كه ده‌بێ گه‌وره‌یى و بایه‌خیان و جێگه و پێگه‌یان بزاندرێ. ئه‌و ده‌سته شه‌هیده‌ى مانگى جۆزه‌ردان كه یادیان به‌رز راده‌گرین. به‌تایبه‌ت ده‌بێ جێگه و پێگه‌ى قاره‌مانان، شه‌هیدى نه‌مر و فه‌رمانده‌ى لێهاتوو، شه‌هید مه‌لا عه‌لى ره‌سووڵى كه وێرِاى به‌رِێوه‌به‌رى كارى ته‌شكیلاتى، فه‌رمانده‌یێكى لێهاتوو و كارامه بوو، دڵسۆزى سازمان بوو، خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست و متمانه‌یان پێ ده‌كرد. شه‌هید مام شه‌ریف ره‌حمانى، دڵسۆز و یارى به وه‌فا و به ئه‌مه‌ك و نیشتمان په‌روه‌ر كه ته‌نیا دڵخۆشى و هومێدى، سه‌ركه‌وتنى گه‌ل كورد و سازمانى خه‌بات بوو. مام شه‌ریفى تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر و خاوه‌ن باوه‌رِى قووڵ به خودا و به ئازادى نیشتمان له بنكه‌ى سلێمانى سازمان له شارى سلێمانى به ده‌ستى ترۆریستانى رِژیمى ئاخوندى شه‌هید كرا. شه‌هیدى نه‌به‌ز و قاره‌مان و لێهاتوو، شه‌هید صدیقى ئه‌حمه‌دى ناسراو به (صدیق ده‌ره‌یى)، كه ئازایه‌تى و لێهاتوویى ناوازه بوو، شه‌هید صدیق یه‌كێك له كادره نیزامیه لێزان و لێهاتووه‌كانى سازمانى خه‌بات بوو كه به‌داخه‌وه له جه‌نگێكى نابه‌رابه‌ردا له نێوان پێشمه‌رگه‌كانى سازمان و هێزى به‌كرێگیراوى رِژیم له ناوچه‌ى خاو میراواى مه‌ریوان شه‌هید كرا. هه‌روه‌ها یادى ئه‌و ژماره شه‌هیده‌ى دیكه‌ى مانگى جۆزه‌دان كه ناوه‌كانیان له‌به‌ر ده‌ست دان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانیش شه‌هیدى قاره‌مان شه‌هید كاك ئیبراهیم محمدى، شه‌هید كاك هه‌مزه ره‌سووڵى، ناسراو به هه‌مزه سه‌رده‌شتى، شه‌هید كاك غه‌فوور تاژانده‌ره، ناسراو به غه‌فوور شنۆیى، شه‌هید كاك ره‌شید كه‌ریم زاده، شه‌هید كاك سید جه‌میل سه‌جادى (جه‌میل سنه‌یى) شه‌هید كاك محمود ره‌سووڵى (محمود ئارمرده‌یى) شه‌هید كاك ئه‌حمه‌د عه‌زیزى، شه‌هید كاك ره‌حمان كۆخى، شه‌هید كاك عارف خزمه‌تگوزار، ناسراو به عارف مه‌ریوانى، شه‌هید كاك عبدالله قیتولى، شه‌هید كاك محمدامین بۆكانى. هه‌زاران سلاو له گیانى ئه‌و ده‌سته‌یه له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان و تێكرِاى شه‌هیدانى رِێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى رِێگه‌ى ئازادى. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||