|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
ئابڵوقه نوێ كان و داهاتووى خه‌ڵكى ئێران رۆژى چوارشه‌ممه ٩ى ژوئێن به‌رامبه‌ر به ١٩ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩، برِیارنامهى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی و مووشه‌كى رژیمى ئێران، به ١٢ ده‌نگى مه‌وافق و دوو ده‌نگى موخالف و یه‌ك ده‌نگى بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كرا. برِیارنامهى ١٩٢٩ ، بانكى ناوه‌ندى و ژماره‌یێك بانكى دیكه، به‌شى كه‌ل و په‌لى نیزامى، ده‌ست به سه‌رداگرتنى دارایی ٤٠ شیركه‌ت، هه‌روه‌ها به‌شى كهشتیرانى و هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه پێوه‌ندیان به به‌رنامه‌ى مووشه‌كى و ناوكه‌یی رژیمه‌وه هه‌یه له‌خۆ ده‌گرێ. هه‌روه‌ها به پێى ئه‌و برِیارنامه وه‌لاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌بێ... خۆ ببوێرن له ویزا دان به‌و ده‌سته له به‌رپرسانى رژیم كه له به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی و مووشه‌كى رژیمدا ده‌وریان هه‌یه. یه‌كێك له‌و خالانه‌ى كه له په‌سه‌ند كردنى ئه‌م برِیارنامهدا جێى سه‌رنج بوو ئه‌وه‌یه كه بۆ په‌سه‌ندكردنى، كۆدهنگیێكى بێ وێنه له نێو ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌دى ده‌كرا. هه‌ر چه‌ند برازیل و توركیه نهیاریى خۆیان له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و برِیارنامه نیشان دا به‌لام پێش ده‌نگدانه‌كه برازیل رایگه‌یاند كه هه‌ر برِیارێك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بدرێ رێزى ده‌گرێ و پێ به‌ندى ده‌بێ. له‌لایێكى دیكه‌وه پهسهندكرانى ئه‌م برِیارنامهیه ده‌ستى ئه‌مریكا و وه‌لاتانى ئوروپایی ئاوالا كرد كه به شێوه‌ى یهكلایهنهش بتوانن ئابڵوقه بخه‌نه سه‌ر رژیم. هه‌ر له‌و راستیایهدا سه‌ناى ئه‌مریكا به ٩٩ ده‌نگ و كونگره به ٤٠٨ ده‌نگى به‌ڵێ ئابڵوقه‌ى نوێیان دژ به رژیمى ئێران په‌سه‌ند كرد. ئه‌م پهسهندكراوهى سه‌نا و كونگره‌ى ئه‌مریكا هه‌نارده‌ى به‌نزین بۆ ئێران قه‌ده‌غه ده‌كا و داواى له ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا كردوه كه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى رژیمى ئێران كه ده‌ستیان له پێشێلكارى مافى مرۆڤ و سه‌ركوته‌كان له ئێران‌دا هه‌یه ته‌حریم بكرێن و داراییه‌كانیان ده‌ستى به سه‌ردا بگیرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م برِیارنامهیه بازارِهكانى ئه‌مریكا به رووى ئه‌و كۆمپانیا و شیركه‌تانه كه سووته‌مه‌نى بۆ رژیمى ئێران دابین ده‌كه‌ن، ده‌به‌ستێ و ئه‌و شیركه‌تانه‌ى له بارى وزه‌دا له ئێران‌دا سه‌رمایه‌گوزارى ده‌كه‌ن ده‌كاته ئامانج وه‌ك ئه‌و شیركه‌ته غه‌یره ئه‌مریكیانه‌ى كه له بارى خزمه‌تگوزارى ماڵى و بیمه و گواستنه‌وه‌دا كار ده‌كه‌ن. له‌لایێكى دیكه‌وه ئه‌و بانكه غه‌یره ئه‌مریكیانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده دیاره‌كانى رژیم كه له لیستى ره‌ش دان وه‌ك (سوپاى پاسداران و چه‌ند بانكێك) كارى بازرگانى بكه‌ن، سیستمى ماڵى ئه‌مریكا به روویاندا داده‌خرێ. یه‌كێتى ئوروپاش یه‌ك حه‌وتوو دواى په‌سه‌ند كرانى برِیارنامهى ١٩٢٩ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، ئابڵوقهگهلێكى هاوشێوه‌ى ئابڵوقهكانى كونگره و سه‌ناى ئه‌مریكاى په‌سه‌ند كرد. كه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى فشارێكى زیاتر بۆ سه‌ر رژیم. له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و برِیارنامهیه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادى هه‌ڵبژاردنه شانۆییهكهى سه‌رۆك كۆمارى رژیم و رِاپهرینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى خه‌ڵكى ئێران و سهركوتگهریهكانى رژیم، پێشێلكهرانى مافه‌كانى مرۆڤ له سیستمى ویلایه‌تى فهقیهدا، هه‌موو ویژدانهكانى به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه كه چیتر بۆ قازانجه‌كان چاوپۆشى له‌و كرده‌وه بێزراو و قێزه‌ونانه‌ى رژیم ناكرێ و هاوكات له‌گه‌ڵ به مه‌ترسى دانانى به‌رنامه ناوكهییهكان، كرده‌وه نامرۆڤایهتیهكانى رژیم به مه‌ترسیێكى جیددى بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى به گشتى داده‌نرێ و تا دێت له‌و باره‌ش زیاتر بهرهورِووى فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بێته‌وه. راسته هه‌ر جۆره فشارێك بۆ سه‌ر رژیمى ئێران كارێكى گرینگ و به قازانجى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراسیخوازى خه‌ڵكى ئێران ده‌شكێته‌وه، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیانه ئابلۆقهكان كاردانه‌وه‌یێكى خراپیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكى ره‌ش و رووتى ئێران ده‌بێ، ئه‌ویش له‌م كاته‌دا كه له سایه‌ى سیاسه‌ت بێ كه‌ڵك و چه‌وته‌كانى رژیم زۆرێك له خه‌ڵكى ئێران به‌تایبه‌ت كوردستان له ژێر خه‌تى هه‌ژاریدان و بێكارى و فه‌ساد و باقى دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بهوپهرِى خۆى گه‌یشتووه. ئه‌وه خه‌ڵكى ئێرانن كه پشكێكى به‌رچاویان له‌و فشارانه به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌ویش فشارگهلێك كه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستى گه‌رانه‌وه‌ى رژیم بۆ سه‌ر مێزى ووتووێژهكانه و ئه‌و هه‌ولانه له راستاى له ناوبردن و رووخانى رژیم و كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى ئێران و ده‌سه‌لاتى سه‌ركوت و كۆت و به‌ند نیه. چوونكه هه‌تا ئه‌و رژیمه له ئێران‌دا ده‌سه‌لاتى هه‌بێ نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكى ئێران به‌ڵكو خه‌ڵكى ناوچه‌كه و جیهانیش بۆ ساتێك ئارامى و ئاسایش به خۆیانه‌وه نابینن. كه وایه نه‌مان و رووخانى رژیمى ئێران به قازانجى مرۆڤایه‌تى به گشتى و خه‌ڵكى ئێران به‌تایبه‌ته. به‌و هومێده‌ى رۆژئاوا چیتر كات نه‌كوژن و پشتیوانى جه‌ماوه‌رى ئێران و جولانه‌وه ئازادیخوازییهكهى بكه‌ن كه ئامانجیان دیموكراتیزه‌كردنى ئێران و گه‌یشتنى هه‌موو نه‌ته‌وه و چین و تووێژهكانى ئێرانه به مافه‌كانیان. نووسه‌ر: عه‌لى به‌هرامى ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||