|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Sunday 05 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
دیمانه‌ى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا ((خۆراگرى ٢٣ى بانه‌مه‌رى كوردستان ده‌تواندرێ وه‌ك ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ئاستى ئێران دا كه‌ڵكى لێوه‌رگیردرێ)) خه‌باتمێدیا: له‌پاش ئیعدامى ٤ رۆڵه‌ى كوردستان له ١٩ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩، مانگرتنێكى گشتى سه‌رانسه‌رى كوردستانى گرته‌وه، به‌رێز سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له دیمانه‌یێك دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د سه‌فا سه‌باره‌ت به‌و مانگرتنه گشتیه و به‌راوردى ئه‌و نه‌وعه خه‌باته له‌گه‌ڵ خه‌باتى هاوشێوه‌ى سه‌رانسه‌رى له‌ئێران لێدوانى دا. ئه‌و ووتووێژه له ژماره‌ى ٤٣٩ى رۆژنامه‌ى مێدیا بلاوكرایه‌وه كه ئه‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى: به‌كورتى ده‌توانین چه‌ندین فاكته‌رى مێژووى و نه‌ته‌وه‌یی و جوغرافیایی كه خه‌باتى گه‌لى كورد له‌كوردستانى ئێران له ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران و به‌گشتى كۆمه‌ڵگاى ئێران جیا ده‌كاته‌وه و... تایبه‌تمه‌ندى ده‌كا، ده‌ستنیشان بكه‌ین. خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتى نیزامى وه‌لى فه‌قیه سیماى دزیوى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یان بۆ ده‌ركه‌وت و به‌هۆى پشتگوێ خستنى سه‌رجه‌م ویست و داوا ره‌واكانیان، له‌خه‌باتێكى نه‌پساوه و هه‌مه لایه‌نه دان و بۆ ماوه‌ى ٣١ ساڵه له‌به‌رانبه‌ر دیكتاتۆرترین و بێزراوترین رژیم له‌خه‌بات دان، له‌ئه‌نجامى ئه‌و خه‌باته دورودرێژه‌دا گه‌لێك ئه‌زموون و ده‌سكه‌وتى به‌نرخ وه‌دى هاتوون كه گرانبه‌هاترینى ئه‌و ده‌ستمایانه به‌رزرِاگرتن و گه‌شه‌كردنى هه‌ستى ئازادیخوازى و نه‌ته‌وایه‌تى و ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یی، له‌نێو كۆمه‌ڵگاى كوردستان بووه. كوردستان هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تى كه ئاماده‌ى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تیه و له‌هه‌رده‌رفه‌تێك به مه‌به‌ستى دژبه‌رایه‌تى نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به هه‌ڵكه‌وت نییه كه جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌ماوه‌ێكى كورت و به بێ ئاماده‌كارى به شێوه‌یێكى به‌رفراوان به ده‌م بانگه‌وازى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانه‌وه دێن و مانگرتنێكى له‌شێوه‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌رى ئه‌مساڵ به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر له پێكهاته‌ى ئێران بروانین ده‌بینین كه ئاوا پێشوونه‌یێك و حزورێكى گشتى جه‌ماوه‌ر دا له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتداریه‌تى رژیمى ئاخوندى دا كه‌م و یا هه‌ر نه‌بیندراوه. هه‌روه‌ها فاكته‌رى یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵوێستى حیزبه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى مانگرتنه جه‌ماوه‌رییه‌كه یه‌كجار گرینگ بوو، ئه‌گه‌رچى پێوه‌ندى حیزب و سازمانه‌كان هێشتا به پێى چاوه‌روانیه‌كان نییه به‌لام جێگه‌ى دڵخۆشیه كه بۆ یه‌كم جار له‌دواى ٢٨ ساڵ هه‌موو هاوده‌نگ و هاورِا بوون و خوێندنه‌وه‌یێكى واقه‌عیانه‌یان هه‌بوو. له‌لایه‌كى دیكه‌وه نابێ له‌بیرمان بچێ كه ئه‌گه‌ر ئێعدامى ٤رۆڵه‌ى تێكۆشه‌رى كوردستان ده‌توانێ سه‌رجه‌م كوردستان راپه‌رێنێ و حیزبه‌كان له‌ده‌ورى یه‌ك كۆبكاته‌وه، به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌بووه بایه‌خ و بابه‌ت و یان گووتارێك سه‌رجه‌م پێكهێنه‌رانى وه‌لاتى ئێران له‌ده‌ورى یه‌ك كۆبكاته‌وه و له‌سه‌ر رێكخستنى حه‌ره‌كه‌تێكى وا یه‌كده‌نگێكى سه‌رانسه‌رى دروست بكات. پێویسته بۆ رخساندنى ده‌رفه‌تێكى له‌وجۆره لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى رژیم خوێندنه‌وه‌ێكى دروست و له‌بیرى چاره‌سه‌رێكى لۆژیكانه‌ى كێشه‌كان بن و به نه‌فه‌سی یه‌كتر قه‌بووڵكردن و دانپێانان به بوون و وجودى سیاسی یه‌كدى، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ێكى گشتگیر. هه‌رچه‌ند ده‌بێ دووباره‌ى بكه‌مه‌وه كه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى له‌كوردستان حاكمه ناتواندرێ به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى ئێران، زه‌حمه‌ته بزووتنه‌وه‌ێك له چه‌شنى مانگرتنه‌كه‌ى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌رى كوردستان له سه‌رانسه‌رى ئێران ببینین، به‌لام به‌له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌كانى تر‌ى ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى كوردستان له‌ژێر سته‌مى تاقه‌تپرۆكێن و ده‌سه‌لاتى دیكتاتۆرانه‌ى ئاخونداندان و ته‌مه‌نى رژیمیش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ، ده‌كرێ كار بكرێ بۆ ئامانجێكى هاوبه‌ش كه رزگارى له‌ده‌ست حوكمى نامه‌شروعى رژیمى ئاخوندیه و لایه‌نه‌كان ناچار به گوێگرتن له یه‌ك و كارى هاوبه‌ش بكات. بێگومان مانگرتنى گشتى ٢٣ى بانه‌مه‌ر كه خۆراگرى جه‌ماوه‌رى كوردستانى سه‌لمانده‌وه بێ ته‌ئسیر نابێ له‌سه‌ر داهاتووى خه‌باتى سه‌رانسه‌رى له‌دژى رژیمى ئێران و ده‌تواندرێ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك هه‌وێنێك و ئه‌زموونێكى به‌نرخى سه‌ركه‌وتوو بۆ ته‌واوى ئیران كه‌ڵكى لێوه‌رگیردرێ. ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||