|
مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران http://wwww.sazmanixebat.org Monday 06 - September - 2010 |
||||||||
|
|
||||||||
|
چالاکییه‌کان
|
یادى ده‌سته‌یێك له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر یادكردنه‌وه و به‌رزراگرتنى فیداكارى و گیان به‌خت كردنی شه‌هیدان ئه‌ركێكى پیرۆزه و وه‌فایه بۆ رۆحى شه‌هیدان. قسه‌ى تێدانیه، شه‌هیدان، سه‌رچاوه‌ى كه‌رامه‌ت وبوونى نه‌ته‌وه‌ى كوردن، و هه‌روه‌ها پێشمهرگهبه باوه‌رو راسته‌قینه‌كان كه بێجگه له‌خزمه‌ت به نیشتمان و دانیشتوانى مه‌به‌ست و ئامانجێكیان نییه، گه‌وره‌ترین شانازین، بۆیه ئه‌ركى هه‌موو كوردێكه به‌چاوى رێز وته‌قدیر لێ یان بروانێ و گرینگ‌یان پێ بدا. ئه‌گه‌ر خوێنى شه‌هیدان و بوێرى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان نه‌بوایه، ئاسه‌وارێك له كوردستان و گه‌ڵى كورد نه‌ده‌ماوه. دژمن بێجگه له ناوى پێشمه‌رگه و فیداكارى و خوێنى شه‌هیدانى سوور خه‌لات... له چى ده‌سڵه‌مێته‌وه. چ دهرویێكیان هه‌یه بن ئه‌وانه‌ى بایه‌خى شه‌هیدان و رێبازیان نازانن، مایه پووچن ورسوابن ئه‌وانه‌ى فیداكارى پێشمه‌رگه و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان به‌هێند وه‌رناگرن . شه‌هیدان چوله چراى رێگه‌ى ئازادى و خه‌باتى راسته قینه‌ى رزگارین. شه‌هیدان ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانى ئاسمانى كورده‌وارى و خه‌باتى حه‌ق خوازانه له به‌رانبه‌ر رژیمى ملهۆر و سهرهرۆى ویلایه‌تى فه‌قیهن. با هه‌موومان به به‌رده‌وامى یادى شه‌هیدان و رێبازى پێروزیان بكه‌ینه‌وه. كه به‌و یادكردنه‌وه‌ى شه‌هیدان وه‌فادارى مان به خوێن و رێبازیان نیشان بده‌ین. بێگومان شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى كه تا دوایین ساته‌كانى ژیانیان بێجگه له فیداكارى، و پاكى و سه‌داقه‌ت له به‌رانبه‌ر هاونیشتمانان و به‌گژ داهاتنهوهى دژمنانى ئازادى و پاسدارانى به‌كرێگیراو، گرینگ‌یان به هیچ خۆشیه‌ك نهدهداو چاویان له ههمووحهزێكى ژیان پۆشیبوو. ئاشكرایه یادى زۆربه‌ى شه‌هیدانى سه‌رفرازى سازمانى خه‌بات هه‌ركام به‌جودا و دانه دانهكردونهوه، كه یادى ده‌سته‌یێك له شه‌هیدانى هه‌ر مانگێك به‌كورتى ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستى وه‌فایه بۆ شه‌هیدان، كه له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هاورى و رفیق بووین و مانگه‌كان و ساڵانمان پێكه‌وه به‌سه‌ر برد. یادى شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر، دڵسۆزان ویارانى بهوفا و گیان بووردو، قاره‌مانانى كه‌م وێنه شه‌هیدكاك ئه‌بوبكر چهكوشهیى، فه‌رمانده‌ى لێهاوو، دڵسۆزى گه‌ڵ و سازمانى خه‌بات، له ههمووكاته حهستهمهكان لێبراوانه دیفاعى له نیشتمان و گه‌ڵ و رێبازى پیرۆزى سازمان ده‌كرد. شه‌هید ئه‌بوبكر چهكوشهیى له خانهوادهیێكى هه‌ژار له دێى چهكوشهى شارى سه‌قز چاوى به‌دنیا ههڵهینا. له رۆژانى سه‌ره‌تاى مقاوه‌مه‌تى چه‌كدارانه و شۆرشگێرانه‌ى گه‌ڵى كورد پێوه‌ندى به‌رێزه‌كانى سازمانى خه‌باته‌وه كرد‌و تا كاتى شه‌هید بوونى دڵسۆزانه خزمه‌تى كرد‌و گیانى پیرۆز و به‌رزى فیداى ئامانجه‌كانى گه‌ڵى كورد و سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كرد. شه‌هیدكاك عبدولله نستانى، پێشمه‌رگه‌ى دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و زمان شیرین وقسه خۆش، له خانهوادهیێكى نیشتمان په‌روه‌ر له دێ نستانى سه‌ر به‌شارى ره‌به‌ت چاوى به دنیا هه‌ڵهێنا، شه‌هید عبدولا، تێكۆشهرو قاره‌مان و به‌باوه‌ر بوو، به داخه‌وه له جه‌نگێكى نابه‌رانبه‌ر كه له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانى سازمانى خه‌بات وهێزه به‌كرێگیراوه‌كانى رژیمى ئاخوندى روویدا كاك عبدولا له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌بوبكر چهكوشهیى پێكه‌وه شه‌هیدكران، كاك ره‌سول فروغى، ناسراو به هێرش، كادرى دڵسۆز و به باوه‌ر كاك هێرش له خانهوادهیێكى به‌رێز و ئایینى له شارى بانه‌دا چاوى به كوردستانى سته‌ملێكراو هه‌ڵهێنا. ئه‌گه‌رچى كاك هێرش ماوه‌ى دووساڵ له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌كانى سازماندا چالاكى ئاشكراى كرد، به‌لام پێشتریش له‌گه‌ڵ سازمان و باوهركهى ئاشنابوو، له‌خزمه‌ت به كوردستان و سازمانى خه‌بات درێغى نه‌كرد. به‌داخه‌وه له كاتى ئه‌نجامدانى كارى ته‌شكیلاتى له ناوچه‌ى سه‌قز به هۆى دهچوونى فیشه‌كى یه‌كێك له هاورێ یانى پێكراو به هۆى كاریگه‌رى برینه‌كه‌ى شه‌هید بوو. شه‌هید كاك عابیدى فه‌یزیان، پێشمه‌رگه‌ى رووخۆش دڵسۆز و به‌باوه‌ر،كاك عابید له خانهوادهیێكى هه‌ژار له شارى بانه چاوى به‌دنیاى پرِ له ئازار‌و نابه‌رابه‌ر هه‌ڵهێنا، عابید كه‌سێكى له سه‌رخۆبوو، له‌گه‌ڵ هاورى پێشمه‌رگه‌كانى زمان شیرین و قسه خۆش بوو كاك عابید لاوێكى چالاك بوو، له جه‌نگێكى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى سازمان و هێزه به‌كرێگیراوه‌كان وگرتنى،بهكاو سیچان، كه زیاتر له ٥٠ پاسدار‌و به‌كرێگیراو تیدا كوژران و به‌دیل گیران بهداخهه كاك عابید فه‌یزیان شه‌هید بوو. شه‌هید جه‌لال سلیمانى، لاوى خوێن گه‌رم و نیشتمان په‌روه‌ر له بنهماڵهیێكى هه‌ژار له دێ میراواى سه‌روو، سه‌ربه شارى بانه چاوى به دنیاى پرِ له مه‌ینه‌تى و سته‌م هه‌ڵهێنا، له ماوه‌ى پێشمه‌رگایه‌تیدا دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى سازمانى راده‌په‌راند. شه‌هید جه‌لال فاتمى، خه‌ڵكى شارى بانه لاوێكى نیشتمان په‌روه‌ر بوو، خانه‌واده‌ى كاك جه‌لال خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌رن، له‌كاتى شه‌هید كرانى كاك جه‌لال، باوكى له به‌رانبه‌ر ئه‌و خهسارهگهورهیه خۆراگر بوو، كاك جه‌لال فاتمى و كاك جه‌لال سوله‌یمانى له شه‌وێكى ئه‌نگوسته چاودا له مزگه‌وتى دێ زه‌ربه‌نێ، كه‌وتنه به‌رگولله‌ى به‌كرێگیراوانى رژیمى ده‌سه‌لاتدار و پێكه‌وه شه‌هید بوون و دوایى له گۆرستانى دێ زه‌ربه‌نێ به‌خاكى نیشتمان سپێردران. شه‌هید مام محمودى فه‌ره‌ج زاده، كه‌سێكه به‌هه‌ست و به‌رێز بوو سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى زۆر بوو به‌لام له پێشمه‌رگه لاوه‌كان ههڵنهدهبرا، مام محمود به‌هۆى ئه‌ركى قورسى پێشمه‌رگه‌یى تووشى نه‌خۆشى بوو، له‌به‌ر نه‌بوونى بیمارستان و شوێنى راگه‌یشتن به‌نه‌خۆش له ناوچه ئازادكراوه‌كان نه‌بوو، مام محمود به نهێنى به‌رێ كرایه بیمارستانى ته‌ورێز، به‌لام به‌داخه‌وه به‌هۆى كاریگه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌ى و دره‌نگ پێ راگهیشتنى به‌شه‌هاده‌ت گه‌یشت, هه‌زاران سلاو له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر شه‌هیدان ئه‌بوبكر چهكوشهیى، عبدوله نستانى، عابید فه‌یزیان، جه‌لال فاتمى، جه‌لال سوله‌یمانى، هێرش فروغى، محمود فه‌رج زاده و تێكراى شه‌هیده سهربهرزهكانى رێگه‌ى ئازادى، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانى سوور خه‌لاتى سازمانى خه‌بات. نووسه‌ر: سیامه‌ند ئه‌و نووسراوه چاپ بکه! |
|
||||||
|
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
http://www.sazmanixebat.org sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com |
||||||||