مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Monday 06 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 





وتارپێنجى خه‌رمانان، رۆژێكى گرینگ له‌ خه‌باتى خه‌ڵكى كورد له‌ كوردستانى ئێران
عه‌لى به‌هرامى
پێنجى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٥٩ رۆژێكه‌ كه‌ تیایدا سازمانێكى نوێ پێى نایه‌ مه‌یدانى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌. سازمانێك كه‌ به‌ پێى واقیع و هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و كاتى كوردستانى ئێران له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌یید جه‌لال رێبه‌رى خه‌باتكار و داهێنه‌ر له‌ هه‌ل و مه‌رج و كاتێكى تایبه‌تدا كه‌ له‌لایێك رژیمى ئێران دژ به‌ خه‌ڵك و خه‌باته‌ ره‌واكه‌ى هێرشیان هێنابووه‌ سه‌ر كوردستان و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ و ده‌نگى ئازادیخوازى كه‌ به‌ شێوه‌یێكى به‌رچاو په‌ره‌ى گرتبوو، به‌یه‌كجارى سه‌ركوت بكا و له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ له‌كوردستانى ئێران به‌ له‌به‌رچاوگرتنى كه‌له‌پوور و داب ونه‌ریتى كۆمه‌لایه‌تی كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك خاوه‌ن باوه‌ر به‌ ئیسلامبوون، زۆربه‌ى ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى چالاكیان ده‌كرد ...

[ 2010-09-02 08:16:54]


وتارماموستا سه‌یید جه‌لال كى بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد
مێژووى گه‌لانى جیهان پرِه‌ له‌ مرۆڤى جێى ستایش كه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكان دا شوێنه‌وارى هه‌تاهه‌تاییان له‌خۆیان به‌ جیهێشتووه‌ و به‌ یادكردنه‌وه‌یان و مونۆمێنت دروست كردن و نووسین له‌سه‌ریان رێزیان لێده‌گیرێ و شانازییان پێوه‌ ده‌كرێ.
له‌مێژووى گه‌لى كوردیش كه‌م نین ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ به‌ كردوه‌ و به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانیان خۆشه‌ویستن و جێگه‌ى شانازین و هێماى نه‌ته‌وه‌یین. میلله‌تى كورد به‌ هۆى ئه‌وى كه‌ ساڵیانێكى دورودرێژه‌ له‌ ژێر زولم و سته‌مى سته‌مكاران و داگیركه‌ران دایه‌، به‌شێكى زۆرى وزه‌ و تین و هه‌وڵى و مێژووى ته‌رخان كراوه‌ بۆ نه‌هیشتنى سته‌مى سته‌مكاران. به‌شێكى به‌رفراوان له‌ ژیانى گه‌له‌كه‌مان تایبه‌ت به‌خه‌بات و به‌رخودان و شۆرشگێرى بووه‌ و دیرۆكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرِه‌ له‌داستانى راپه‌رین و شۆرش و خۆراگرى و شكست و نوشووستى و هه‌ستانه‌وه‌ و تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌ى دووباره‌ به‌ره‌و ئامانجى ...

[ 2010-09-01 10:58:14]


وتارپێنجى خه‌رمانان ئه‌و ئه‌ستیره‌یه‌ى له‌ئاسمانى شه‌وه‌زه‌نگى كوردستان ده‌ركه‌وت
سيد كامیل نورانى فه‌رد
له‌ یادى ٣٠ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌ناخى دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ گرینگه‌ له‌هه‌موو بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی و دۆست و لایه‌نگر و خه‌بات خۆشه‌ویستان و خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى كوردستان ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه‌ سازمانى خه‌بات به‌و گرِو تینه‌ى ئێستا له‌مه‌یدانى خزمه‌ت به‌ كوردستان و كوردستانیان دا سه‌ركه‌وتوو بێ.
پێویسته‌ له‌و رۆژانه‌ دا تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر خه‌باتى رابردوو و ئیستا و داهاتووى سازمانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و مێژووه‌ پرِ له‌شانازییه‌كه‌ى بده‌ینه‌ به‌ر لێكدانه‌وه‌ و شرۆڤه‌. له‌راستى دا ئه‌مرۆ له‌پاش ٣٠ ساڵ، به‌چاوخشاندنێكى خێرا ...

[ 2010-08-29 09:46:06]
وتارپێنجى خه‌رمانان
یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌ شاكاره‌كانى جه‌نابی ماموستا سه‌یید جه‌لال حسێنى كه‌ له‌ گه‌لاوێژى ساڵى ١٣٧٤ له‌وه‌سفى ٥ى خه‌رمانان و ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات له‌ قاڵبى هونراوه‌، نووسراوه‌.

ئه‌ستێره‌ى سوورى ئازادى
پێنجى خه‌رمانانى شادى
ئه‌ستێره‌ى پێنج په‌رِى په‌رِجوان
رِه‌مزى پێنج پارچه‌ى كوردستان
ئه‌ى به‌رایی رۆژى رِوونم
ئه‌ى تیشكى دیده‌ و ده‌روونم
به‌خێر هاتى پێ پیرۆزى
شادیت هێنا، داهات، رۆزى
كۆى سوورى سه‌ر خه‌رمانانى
رِوو سوورى لاى نیشتمانى
وێنه‌ى زامى له‌شى شه‌هید

[ 2010-08-26 11:55:39]


وتارده‌هه‌سته‌وه‌ باوكى ئازیز
بێهروزى ئه‌رده‌لان
ئه‌ى رِابه‌رى دانا و زانا بۆ جێت هێشتین، تامى تاڵَى رِۆژگارت پێ چێشتین، جه‌رگت برِین و دڵ به‌سۆیه‌ له‌دواى مه‌رگت هه‌ر رِۆ رِۆیه‌. خۆزگه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا
هاورِێت ده‌بووم وه‌كو یارانى كۆچكردوم. ئه‌مه‌ ئاواتى هاوورِێبازانته‌ هاوارى
رِۆڵه‌ى دڵ به‌ژانته‌. هێزى مه‌عنه‌وى وئێنسانى بووى، توێشوى رِۆژى
نه‌دارى بووى، دڵى سیس بووت زیندووكرده‌وه‌، شۆرِشى كوردت بوژانده‌وه‌.
هیواو هۆمێدى بێ به‌شان بووى، وره‌و ئاواتى...

[ 2010-08-22 09:02:16]


وتار٢٨ى گه‌لاوێژ بیره‌وه‌ریێكى تاڵ له‌ مێژووى كورد له‌ كوردستانى ئێران
نووسینى: عه‌لى به‌هرامى
له‌ دواى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و نیشتمانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ به‌ بێ ویست و ئیراده‌ى خۆى دابه‌ش كرا، هه‌ستى به‌ كه‌مى و ژێرده‌ستیێكى گه‌وره‌ كرد كه‌ له‌ پێناو رزگارى و وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه‌ لێى زه‌وت كرابوو، هه‌وڵ و ته‌قه‌لایێكى یه‌كجار زۆرى داوه‌. ئه‌و گه‌له‌ هه‌موو ده‌مێ ویستویه‌ له‌ رێگه‌ى ئاشتیانه‌وه‌ به‌ مافه‌كانى بگا، به‌لام كاتێ رێگه‌ى ئاشتى هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌، بۆ دیفاع له‌خۆى و وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌كانى په‌ناى بردۆته‌وه‌ به‌ر چه‌ك و له‌به‌رانبه‌ر هێزى داگیركه‌ر و دژمندا وێستاوه‌ته‌وه‌.
له‌ مێژووى گه‌لى به‌شخوار و ماف پێشێلكراوى كورد له‌ كوردستانى ...

[ 2010-08-22 08:57:20]

1 2 3 4 5 6 7 8 9

 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com