مــــــاڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانــــی ئێران

http://wwww.sazmanixebat.org

Friday 10 - September - 2010
شه‌هیدان مێژوو وێنه‌کان ڤیدیۆ خه‌بات مێدیا
 

مێژوی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی پڕ شانازی سازمانی خه‌بات - په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌بات

لەدواى هێرشی پاسدار و ئەرتەشی بەکرێگیراو بۆسەر کوردستان و کوشت و بڕی خەڵکى کوردستان بە تاوانى دژى ئینقلاب و دژى ئیسلام، بڕیاری جەماوەرى کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و تێکۆشان بۆ هاتنە دیی ئامانجە رەواکان و ئازادى، ژمارەیێک لە مامۆستایانى ئایینى و کەسایەتیە تێکۆشەرەکانى کوردستان کە پێشتر لەژێر ناوى دەفتەری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاکیی سیاسی نیزامیان ئەنجام ئەدا، بیریان لە پێک هێنانى سازمانێکى سیاسیی نەتەوەیی و ئیسلامى کردەوە کە بە بۆچوونێکى جیاواز لە رێبازى هێزو لایەنەکانى دیکەى گۆڕەپانى خەبات بێتە مەیدان و پەرچەمدار و پێشڕەوى ئەو جەماوەرە بێ کە خاوەنى بیرێکى نەتەوەیی و ئیسلامین، هەربۆیە لە ٥ى خەرمانانى ساڵى ١٣٥٩ى کۆچی خۆری بەرانبەر بە ٢٧ ئەگۆستى ١٩٨٠ى زایینى، پێکهاتنى سازمانى خەباتى نەتەوایەتى و ئیسلامیی کوردستانى ئێران (خەبات)یان راگەیاند.


بە راگەیاندنى سازمانى خەبات، خاوەن بیرانى ئەو رێبازەو بەشێکى بەرچاو لە جەماوەرى کوردستان دڵخۆش و هیواداربوون. خەڵک بەزوویی پێشوازى گەرمى لە سازمانى خەبات کرد، لە چەندین شار و ناوچە لە باکوور تا باشوورى کوردستانى ئێران بنکە و رێکخراوەکانى سازمان داندران و کادر و پێشمەرگەکانى سەرەڕاى کەند و کۆسبى زۆر هەڵسووڕانى سیاسی نیزامیان لە بەرانبەر هێزە بەکرێگیراوەکانى رژیمى ئاخوندیدا دەست پێ کرد. بەڵام بەداخەوە بە هۆى کۆسپ و تەگەرەى جیاجیا کە خرانە سەر رێگەى کار و چالاکى کادر و پێشمەرگەکان، سازمانى خەبات نەیتوانى وەک پێویست ئەرک و کارە تەبلیغى و تەشکیلاتیەکانى ئەنجام بدا. هەر بۆیە ناچار بوو بۆ پەرە پێ دانى سیاسەت و هەڵوێستى سەربەخۆ و بێ لایەنانەى خۆى هێندێک ناوچەى کوردستان بە نهێنى هەڵسووڕێ.
سەرەڕاى بوونى ئەو گشتە کۆسپ و تەگەرانە بەخۆشیەوە سازمانى خەبات توانیى بەرەو پێش بچێ و سەربەخۆیی سیاسى و تەشکیلاتیى خۆى بپارێزى و لەماوەى ٣٠ ساڵ مەوجوودیەتى لە مەیدانى خەباتدا، ئەرکە نیشتمانى و نەتەوەییەکانى بەڕاستى و پاکى و دوور لە هەر جۆرە خەیانەت و هەڵەیێک بەجێ بێنێ. سازمانى خەبات واقعییەت و ماهییەتى رژیمى ناسیوە و هەربۆیە درووشمى رووخانى رژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکى و نەگۆڕەکانیەتى.


سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لەم کۆنگرەى چوارەمەدا، مەسەلە چارەنووس سازەکان و هەل و مەرجى خەباتى ئازادیخوازى گەلى کورد و گەلانى ئێران، بە پێى وەزعى سیاسى ئێران و وەزعى سیاسى جیهان و بوونى وەڵاتانى رۆژئاوا لە نزیک سنوورەکانى ئێران و گەڵاڵە ئەتۆمیە مەترسیدارەکانى رژیمى ئاخوندى کە لەوانەیە ببێتە هۆى روودانى جەنگێکى نوێ لە دژى ئەو رژیمەى هێناوەتە بەرلێکۆڵینەوە.
کۆنگرەى چوارەمى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، بە هەست کردن بە ئاڵ و گۆڕە سیاسیەکان و لێکدانەوەى دروست و بە چاوخشاندن بە کار و چالاکیەکانى سازمان لە ساڵانى رابردوودا، بڕیارى بە جێ و شیاو لە سەر ئاڵ و گۆڕى بنەڕەتى لە بەرنامە و پەیرەوى ناوخۆیی سازمان پەسەند دەکا.



tire پیرۆزبایی كاك بابه‌شێخ حسینى سكرتێرى گشتى سازمان خه‌بات ى كوردستانى ئێران، به‌بۆنه‌ى جێژنى پیرۆزی ره‌مه‌زان
هاونیشتمانانى موسڵمانى كوردستان!
خوشكان و برایانى به‌رێز!
به‌بۆنه‌ى هاتنى جێژنى ره‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌ دانیشتوانى موسڵمانى له‌ كوردستانى ئێران و به‌ موسڵمانانى ئێران، پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پارێمه‌وه‌ ئه‌و جێژنه‌ پیرۆزه‌ بكاته‌ مایه‌ى خێر و خۆشى و ئاسووده‌یی و نه‌مانى سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى و رووخانى رژیمى ملهورِى ئاخوندى.

2010-09-09 21:42:16


tire مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنى كێ بوو؟ (به‌شی دووهه‌م و كۆتایی)
سید كامیل نورانى فه‌رد
مامۆستا سه‌یید جه‌لال كه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى یه‌كجار به‌رز بوو، له‌شۆرشگێرى و هه‌ستى مرۆڤ دۆستى و نه‌ته‌وه‌ییش له‌لوتكه‌ دابوو. له‌به‌ڵگه‌یێكى دیكه‌ بۆ ئه‌و راستیه‌، له‌كاتى هێرشی هێزه‌كانى رژیم بۆسه‌ر كوردستان و فه‌رمانى جیهادى خومه‌ینى، خه‌ڵخاڵى جینایه‌تكار، چه‌ندین جار، كه‌سایه‌تى و مه‌لاكانى شارى سه‌قز و بانه‌ ده‌نێرێ و به‌ نامه‌ داوا له‌جه‌نابی مامۆستا ده‌كا كه‌ بگه‌رێته‌وه‌ و ببێته‌ خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى كوردستان، به‌لام مامۆستاى خه‌باتكارمان هه‌روه‌ك چۆن له‌وده‌ورانه‌ى خه‌ڵخاڵى لێقه‌وماو بوو و دورخرابۆوه‌ بۆ شارى بانه‌ جه‌نابی مامۆستا به‌ هه‌ستى مرۆڤ دۆستى و شۆرشگێرانه‌ى داڵده‌ى دابوو، هه‌ر به‌و روحه‌ مرۆڤانه‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ ...

2010-09-09 11:12:07


tire (پێشكه‌شه‌ به‌ گیانى پاكى مامۆستا سه‌ید جلال الدین حسینى)
ئه‌م جه‌ژنه‌ رِوو بكه‌ینه‌ كوێ و چ رِوحێكى پاك و جوان ئارامى و خۆشى و ووره‌ى به‌رز به‌ دڵمان ببه‌خشێت .
جه‌ژنه‌كانى جاران كه‌ ئه‌هاتینه‌ خزمه‌تتان ته‌نها بۆ دیده‌نى تۆى رِابه‌ر نه‌بوو, به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش بوو له‌ سایه‌ى تۆى ئازیزدا په‌یمانى خۆشه‌ویستى خۆمان بۆ تۆى رِوناكى چاوو میلله‌ته‌ قاره‌مانه‌كه‌مان تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

2010-09-08 07:31:35


tire په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٣٠ هه‌مین سالرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
به‌رێز كاك بابه‌ شێخ حسینى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
به‌ سلاو و درود بۆ ئێوه‌ و ئه‌ندامانى كومیته‌ى ناوه‌ندى و باقى ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و له‌گه‌ڵ ده‌ربرینى رێز بۆ رۆحى پاكى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و درود بۆ تێكراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى

2010-09-08 07:02:36


tire ووتووێژى گۆڤارى نێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسه‌ینى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات
بابه‌شێخ حسێنى :
سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران:
قانعى فه‌رد زانیاریى دروستكراوى رژێمى ئاخوندى و دوژمنانى كوردى بلاوكردۆته‌وه‌
دیمانه‌: ئه‌ردین
بابه‌شێخ حسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران، له‌رێی ئه‌م دیمانه‌ تایبه‌ته‌وه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و زانیارییه‌ ساختانه‌ی كه‌ قانعی فه‌رد له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و

2010-09-07 12:19:33


tire به‌ یادى ئه‌و رێبه‌ره‌ى كه‌ بۆ ساتێ هه‌داى نه‌دا
عه‌لى به‌هرامى
دروست چل رۆژ له‌وه‌ پێش بوو كه‌ یه‌كێك له‌ مه‌زنترین رێبه‌رانى كورد له‌ كوردستانى ئێران، رۆحى پاك و بێ گه‌ردى به‌ره‌و به‌هه‌شتى كردگار له‌ شه‌قه‌ى باڵى داو ئێمه‌ى به‌ داخ و كه‌سه‌ره‌وه‌ به‌جێ هێشت.

2010-09-07 12:17:09


tire پێنجى خه‌رمانان، رۆژێكى گرینگ له‌ خه‌باتى خه‌ڵكى كورد له‌ كوردستانى ئێران
عه‌لى به‌هرامى
پێنجى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٥٩ رۆژێكه‌ كه‌ تیایدا سازمانێكى نوێ پێى نایه‌ مه‌یدانى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌. سازمانێك كه‌ به‌ پێى واقیع و هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و كاتى كوردستانى ئێران له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌یید جه‌لال رێبه‌رى خه‌باتكار و داهێنه‌ر له‌ هه‌ل و مه‌رج و كاتێكى تایبه‌تدا كه‌ له‌لایێك رژیمى ئێران دژ به‌ خه‌ڵك و خه‌باته‌ ره‌واكه‌ى هێرشیان هێنابووه‌ سه‌ر كوردستان و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ و ده‌نگى ئازادیخوازى كه‌ به‌ شێوه‌یێكى به‌رچاو په‌ره‌ى گرتبوو، به‌یه‌كجارى سه‌ركوت بكا و له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ له‌كوردستانى ئێران به‌ له‌به‌رچاوگرتنى كه‌له‌پوور و داب ونه‌ریتى كۆمه‌لایه‌تی كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك خاوه‌ن باوه‌ر به‌ ئیسلامبوون، زۆربه‌ى ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى چالاكیان ده‌كرد ...

2010-09-02 08:16:54


tire په‌یامى سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی مامۆستا عوبه‌یدوڵڵاى ئه‌ییوبیان
به‌داخه‌وه‌ رۆژى ٢٨/٨/٢٠١٠ مامۆستا عوبه‌یدوڵڵاى ئه‌ییوبیان له‌ته‌مه‌نى ٨٢ ساڵیدا له‌ شارى مه‌هاباد به‌ هۆى نه‌خۆشی مۆمى ته‌مه‌نى كوژایه‌وه‌ و ماڵئاوایی له‌گه‌له‌كه‌ى كرد.
مامۆستا ئه‌ییوبیان یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌ره‌ دێرینانه‌ى گه‌له‌كه‌مان بوو كه‌ وێراى هه‌ستى به‌رزى نه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌یدانى ئه‌ده‌ب و مێژوویی و لێكۆڵینه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ خاوه‌ن قه‌له‌مێكى ره‌نگین بوو و ٢ به‌رهه‌مى ...

2010-09-02 08:11:02





1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 23 24 25 26 27 28 29 30 31 32 33 34 35 36 37 38 39 40 41 42 43 44 45 46 47 48 49 50 51 52 53 54 55 56 57 58 59 60 61 62 63 64 65 66 67 68 69 70 71 72 73 74 75 76 77 78 79 80 81 82 83 84 85 86 87 88 89 90 91 92 93 94 95 96 97 98 99 100 101 102 103 104 105 106 107 108 109 110 111 112 113 114 115 116 117 118 119 120 121 122 123 124 125 126 127 128 129 130 131 132 133 134 135 136 137 138 139 140 141 142 143 144 145 146 147 148 149 150 151 152 153 154 155 156 157 158 159 160 161 162 163 164 165 166 167 168 169 170 171 172 173 174 175 176 177 178 179 180 181 182 183 184 185 186 187 188 189 190 191 192 193 194 195 196 197 198 199 200 201 202 203 204 205 206 207 208 209 210 211 212 213 214 215 216 217 218 219 220 221 222 223 224 225 226 227 228 229 230 231 232 233 234 235 236 237 238 239 240 241 242 243 244 245 246 247 248 249 250 251 252 253 254 255 256 257 258 259 260 261 262 263 264 265 266 267 268 269 270 271 272 273 274 275 276 277 278 279 280 281 282 283 284 285 286 287 288 289 290 291 292 293 294 295 296 297 298 299 300 301 302 303 304 305 306 307 308 309 310 311 312 313 314 315 316 317 318 319 320 321 322 323 324 325 326 327 328 329 330 331 332 333 334 335 336 337 338 339 340 341 342 343 344 345 346 347 348 349 350 351 352 353 354 355 356 357 358 359 360 361 362 363 364

 
تێکۆشان
ساوان ڕادوێ
     


سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.org

sazmanikhabat@yahoo.co.nz & sazmanikhabat@hotmail.com